dorge

فەرهەنگ و کولتوری کوردی

ئێوارەکانی شعر

   

 

1 حسێن حه‌یده‌ری
مه‌م پروێنه‌
ئه‌ی غوربه‌تی ئێواران!
ئه‌ی گژه‌بای پاییزی شار
که‌س وه‌رناگرێ
سیمای گوڕاوی ئا‌وێنه‌                                                          
                                        
ته‌نیاییم ناناسمه‌وه‌
ته‌مه‌نی ئه‌م ره‌نگانه‌ ساڵانێکه‌ درێژ
ئه‌ی من و باران !
سه‌یره‌ وشک بوونم
که‌ به‌فر ده‌ستی شه‌قام ده‌گرێ
منیش به‌ سه‌ر باڵی ته‌نیایی یه‌وه‌
په‌نجه‌ به‌ قژی با په‌لکه‌ ده‌که‌م        
راستی !
تا گه‌ییشتن رێگا
چه‌ن جگه‌ره‌ و
چه‌ن وه‌رز ؟                                                                 
که‌ ئێواره‌ نیگای کردم به‌ زه‌ردی !!
                                        
2
به‌ ئێواره‌یه‌کی شه‌رابی قژته‌وه‌
شه‌رابی ده‌بم
ئه‌م غوربه‌ته‌ له‌ من دا
به‌ حوزنی نیگات
لێورێژ ده‌بێ .
دڵنیایی ،
چه‌ن په‌یکی تر ده‌بێ
تا له‌ تۆدا خه‌وناوی بم ؟
من
سه‌فه‌ری ئه‌م به‌له‌مه‌ و
گێژاوی ته‌مه‌ن
گێژم ده‌دا.
بم گێڕه‌وه‌ باوه‌شی ڕه‌نگێکی تر
تا له‌ کۆڵانی خه‌ونه‌کانتا
ده‌ستی هه‌تاو بگرم !


سلام


سڵام مامه
خۆشحاڵ بووم بە دیتنی پەیامەکەت.
وێبلاگەکەشت زۆر جوانە. هیوادارم هەر خۆش بیت و سەرکەوتوو.
نارین

کۆمێنتی بێ‌ناو


salam be shoma azize dostdashtani.az ieran ta .har ja ke haste dstet dard nkone


دواتر | په‌ڕه‌ 13 له‌ 13 | ‌پێشوو