dorge

فەرهەنگ و کولتوری کوردی

کۆرته‌ په‌خشان بۆ عه‌ دنان

 

 

 

باڵا به‌رزترله‌ باران ! کلوو کلوو چاوه‌ڕێتم!!   

ئه‌ یازخوون سیاوه‌ شان   

چرکه‌به چرکه‌ و دڵۆپ دڵۆپ چاوه‌رێت بووم!

بڕیاربوو پێش ڕهێڵه‌ی خه‌نجه‌ره‌کان و پێش ته‌ڕبوونی ماچه‌ سووتاوه‌کان و پێشتر له‌ ته‌متوومانی جگه‌ره‌کان،سه‌ردانم بکه‌ی، بۆ نه‌هاتی؟!

بڕیار بوو باوه‌شێک له‌ غوربه‌تی گۆڕه‌که‌ی دایکم و کادۆیه‌ک له‌ شه‌پۆله‌کانی زرێبار و ئۆدکۆلۆنێک له‌ مرۆڤم بۆ بێنی ، بۆ نه‌هاتی؟!

من هه‌ناسه‌ به‌ هه‌ناسه‌ و کلوو کلوو چاوه‌رێت بووم!!

چ ده‌ بوو گه‌ر هاتبای و هه‌ر هیچ نه‌بێ په‌خشانێک له‌ شنه‌ بای میراجێ و شێعرێک له‌ ئه‌ندێشه‌ی ماسیه‌کانی کۆردستان و کتێبێک له‌ مرۆڤایه‌تیت بۆ هێنابام!!؟؟.

من  ده‌ مزانی زه‌ مانت له‌ - با - دا هه‌ڵواسراوه‌ و ده‌شمزانی پاسه‌وانی وه‌ نه‌وزی شه‌وه‌ کان بووی.

من ده‌ مزانی تاریکیت ناوه‌ به‌ کۆڵته‌وه‌ و له‌ شه‌قامه‌ ئه‌ نجنکراوه‌کانی رۆژنامه‌دا ئاوێته‌ی قه‌یرانی گۆڵه‌کان بووگیت.

ده مزانی هاوڕێ ده‌ مزای  کاتت پڕه‌ له‌ وه‌ سوه‌ سه‌ی خۆشه‌ ویستی و له‌ جم و جوڵی باران و له‌ ته‌نیایه‌ که ی سه‌ی عه‌لی ئه‌ سغه‌ ری کۆردستانی!

به‌ ڵام چ بکه‌ م ؟!

منیش تاریک و ته‌ نیا بووم، له‌  دوورگه‌ ی خه‌ونه‌کانی زه‌ رده‌ شت دا قه‌ تیس مابووم.

چ بکه‌ م ؟!

وشه‌ وشه‌ غۆربه‌ تم پاییزتر و شه‌ قام شه‌ قام ئاواره‌ ییم سه‌وزتر و سات به‌ ساتی شیعره‌ کانیشم  - نالی - تر!

باڵابه‌ رزتر له‌ شیعرم!!

تۆ  نه‌ هاتی به‌ ڵام ئێستا تاریکی ژووره‌ که‌ ت ، حه‌ رف به‌ حه‌ رفی شیعره‌ کانمی رووناکی رووناک  کردۆته‌ وه‌ .

تۆ نه‌ هاتی به‌ ڵام ئێستا هه‌ موو هه‌ رێمه‌ کانی رۆح چاوه‌ ڕێته‌.

ئێستا  هه‌ ر هه‌ موومان چاوه‌ رێتین!!

 

 

24/7/2007

 

 

 





دواتر | په‌ڕه‌ 12 له‌ 13 | ‌پێشوو