(2007/9/22 - 20:49) -
دیاری نه‌کراو
-
حسێن حه‌یده‌ری
په‌ری!!
دڵنیابه رواڵه تی تاریکی رێگاکان و
هه ناسه ی سووتاوی هه نووکه
ناتشارنه وه
**
خه ونه کان
گرێ گرێ له نا و ده ماره کانتا ئه‌ڕوێن و
رووباری ژیان، بێ ده ره تان،
به ته‌زبێحی شه‌وانه‌ی دنکه خه‌مه هه‌ناریه‌کان دا
ئه سووڕێته وه
**
په ری!
ئێستا له ئامێزی مه‌رگدا
ژیان
ئۆقره ی گرتووه و
له‌ولاوی وێنه ت له تاقی دار خورما و زه یتووندا
په‌نجه‌ی فرمێسک بۆ ره شماڵی گوێز هه‌ڵ ئه‌فرێنێ
بیره‌وه‌ریه‌کان له تاسه‌کانی رێگادا ڕاناوه‌ستن
نیگاکان ڕاگیر نابن .
حه‌وت پلیکانه‌ی دڵ ڕقی رۆژه‌کان
گیانم ئه‌شێلن .
**
بیر دووپات ....
روانین دووپات....
ده‌مار، دووپات....
شه‌وی ئاڵۆزی بیر
بریقه ئاخاته گۆنای کازیوه و
بێ شکانی تاسه ....
په‌ری !
برژانگی شعرت ،
ساباتی دڵ ته‌نگ و
پڕ هاواری لاپه‌ڕه‌ی سپی و
ته‌زبێحی خه‌می هه‌ناری کچێکی بێ ناو نیشان
دنکه
دنکه
دائه‌خات .
په‌ری!
هه‌نووکه ،
ده‌ماره‌کانم ئه‌شواته‌وه و
بڕیار نیه سکی هه‌زاران مانگه‌ی ناسنامه‌م
له دا‌یک بێت!
ئه‌ڵێی بڕیار نیه خه‌یاڵی په‌نجه‌کان
به حه‌زی زبری په‌رده‌دا بکشێ !
له سه‌رای کۆچی سه‌ده‌کاندا
شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی ناو تابلۆی گلێنه‌م نه‌گه‌ییشتوه و
ئامێزی ترسێنه‌ری گومان
ئه‌مگووشێته‌وه.
**
قامیشه‌کانی ناو پێده‌شتی دوور
ده‌مه‌وبه‌یان
به تێپه‌ڕینی شنه با زامداره‌کان
سروودی تازه ئه‌چڕن .
په‌ری !
وه‌ره با ئه‌و دڵ ته‌نگیه به ته‌نیا گوێ بگرین !!
با هه‌ندێ له ته‌مه‌ن کورتی
ڕاچڵه‌کێم .
شیوه‌نی ئاوسی ئاسمانیش
هاوده‌نگیم ناکات.
په‌ری!
به‌رده‌وام
له چاوه‌ڕوانی و بێده‌نگی و ئازاردام .
کۆڵانه‌کانی غوربه‌ت نامناسنه‌وه
سه‌فه‌ری ئاواره‌ییم
تا ئاوێنه‌ی چاوه‌کانت بڕ ناکات .
پێم وایه بێهووده‌یه په‌ری !
زارت له گۆیه .
بڵێ ، با په‌لاماری گڕاوی قامیشه‌کان
په‌راسووی کچانی شار بسووتێنێ و
په‌نجه‌ی یاسای تاریکی ، هه‌ڵپڕووزێنێ .
بڵێ ، با ته‌وێڵی به‌ردینی کوڕان
به پڵتۆکی گۆرانی
گوله‌ی کوشتنی باوکانی وڵات
هه‌ڵ قڵیشێ .
|
|
|
(2007/9/29 - 01:32)
کۆمینتحهمه ئاڵا
(2007/10/3 - 02:15)
کۆمینتleyli
(2007/10/17 - 18:56)
کۆمینتdalia
(2008/2/27 - 02:06)
کۆمینتنهناسراو
(2008/4/27 - 13:18)
کۆمینتنهناسراو
(2008/5/4 - 17:07)
کۆمینتنهناسراو
(2008/5/11 - 15:22)
کۆمینتajtanha
دواتر | په‌ڕه 10 له 13
| پێشوو
|
|