(2008/2/26 - 02:38) -
دیاری نه‌کراو
ئازادی مه‌زنترین خلاته، که له به‌رئنجامی خه‌باتی گه‌لێک به‌دی دێت
حسه‌ین حه‌یده‌ری.
عه دنانی حسن پوور رۆژنامه وان ،که‌سێکی ناسراو له د‌ه سته ی نووسه رانی هه‌فته‌نامه‌ی داخراوی ئاسۆ، که له رۆژی 5ی رێبندانی1385هه تاوی به شێویه کی نا یاسایی، نامرۆڤانه به ته‌له فوونێک له ماڵ بانگ کرایه د‌ه رۆ، له کم‌ترین ده‌رفه‌تی کاتی‌دا ره‌وانه‌ی زیندانی ئنفراده ی سنه کرا . بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ له ژێر ئه‌شکنجه و لێپرسینه‌وه‌دا مایه‌وه. داده‌گای شۆرشی مه‌ریوان له برواری24/4/1386 هه‌تاوی هاوکات حۆکمی ناڕەوای سێداره ی بۆ عه‌دنان حسن پوور، هیوای بووتیمار ده‌رکرد. بریارێکی له‌وچشنه نا مرۆڤانه. بوو به هۆی هوروژاندنی ویژدانی هه‌زاران ئێنسانی به ئاگا و مرۆڤ دۆست، له‌و کاته‌دابوو هه‌موو چین و لاینه‌کانی، ناوخۆ‌و، ده‌رۆی وڵات چوونه سه‌نگه‌ری به‌رگری کرد‌ن له جه‌ناێته‌کی دیکه‌ی کۆماری پاوان خواز‌و، کۆنه‌په‌ره‌ستی ئیران. نە ته‌وه‌ی کورد به ئاگاته‌ر له هه‌موو سه‌رده‌مێک به‌عقلانییه‌ته‌کی شارستانی وسه‌رده‌میانه هاواری هه‌میشه له‌گه‌روو خنکاوی خۆی ئه‌م جاره گه‌یانده ، گوێ‌ی هه‌مووماف پارێزه‌ران و مرۆڤ دۆستانی جیهان.
. به‌رای هه‌مووی ئه‌و لایه‌ن و،کسایه‌تیانه بریاری سێداره‌دانی عه‌دنان و هیوا، بڕ یاری له سێداره‌دانی رۆژنامه‌وانی ئازاد‌و، چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کانه. هه‌ر بۆیە جیهان یەکدەست و هەڵوێست نارازییان دەربڕی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وەی حۆکمی ناره‌وای دادگایی شۆرشی مه‌ریوان و پسندکردنه ناعادڵانه‌کەی دیوانی باڵای وڵات. کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئیران هه‌موو کات بۆ چاو ترسێن کرد‌ن وسه‌رکوتی، لاینه مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیێه‌کانی کورده‌ستانی ئیران به شێوازگه‌لێکی ده‌ر‌ندانه و سه‌رکوت که‌رانه هاتووه‌ته میدان. له هه‌موو ئه‌بزارومیکانیزمه سه‌رکووتکارانه‌ی خۆی که‌ڵکی وه‌رگرتووه بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ و سه‌رکووتی خه‌باتی فه‌رهه‌نگی ره‌وا و سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌و گه‌له بن د‌ه سته و ماف خووراوه.به‌ڵگه‌ی سه‌لمیه‌نه‌ری ئه‌م راستییه گه‌رتن وکوشتنی چالاکانی، بواره، فه‌رهه‌نگییه کانه. وه‌ک کووشتن و ده‌سبه‌سه‌رکردنی خویندکارانی کورد. زیندانی کردنوو پێش به چالاکی گرتنی رێکخراوه‌ی ژنان. زیندانی کردنی مامۆستایان. گه‌رتن و، بانگکردنی رۆژنامه‌وانان، داخه‌ستنی هه‌فته‌نامه‌کان و گوڤاره‌کان. ده‌سبه‌سه‌ر کردنی به‌رپه‌رسانی سه‌ندیکای کرێکاران. کۆماری ئێسلامی و حوکومە تی ئه‌حمه‌دی نژاد، له سه‌ر درووشمی { انکه با ما نیست، برماست } له کورد‌ستان له گه‌ل هه‌ر چشنه تێکۆشانێکی، سیاسی، فه‌رهەنگی، کۆمەلایه‌تی، ئابووری، رووبه‌روو ده‌بیته‌وه و هه‌ڵسووکه‌وتی له گه‌ل ده‌کات .هه‌ر بۆیه کۆماری ئیسلامی، به پێی سازکردنی سه‌ناری وگه‌له‌ێک هه‌زاران، عه‌دنان ده‌کاته قوربانی مووچه‌خۆرانی خۆی.ئه‌م جاره ئاغای شاروودی بێه‌خه‌به‌ر له سه‌نار یؤ ی عه‌دنان بوو.به پێی و‌ته‌ی ئاغای شاروودی که بریاری له سێداره‌دانی عه‌دنان و هیوا له کاناڵێکی ته‌روە بووه هه‌موو جه‌وسازیه‌کان ئه‌وان کردوویانه، ئه‌و هیچ ده‌سه‌لاته‌کی تێدا نه‌بووه .ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمه‌نێت، که که‌سانێک به ده‌رکردنی بریاری له سێداره‌دانی حۆکمی ناره‌وای عه‌دنان و هیوا گه‌ره‌کیانه چی به‌سه‌لمینن به‌دوای چی که‌وتوون؟ که ئاوا فه‌زایه‌کی سیاسی، ئمنیه‌تی له کورد‌ستان پێک دێنن. گه‌ر به‌وه ردی سه‌رنج به‌دینه هه‌ڵویست و هه‌وڵداناکانی کۆمه‌ڵوو، تاکه که‌سانێک له‌م دواییانا که به‌ریاری سێداره‌دانی عه‌دنان راگیراوه ، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه جمهووری ئیسلامی چ سه‌نارێوێه‌کێان به ده‌ستووه‌یه . وه ده‌بێت نووسراوه‌کان، داواکاریه کانی ئه‌و لایه‌نانه به چاوێکی ورد بێنانه، هوشیارانه به‌خینه به‌رده‌ستی، خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌که‌مان تا سیمای .کۆمه‌ڵێک ئینسانی فه‌رسه‌ت ته‌ڵه‌ب، که به‌رژه‌وندیان هاوتراز له گه‌ل به‌رژه‌وندی کۆماری ئیسلامیه بناسرێن. که چۆن له ئاوا کاتێکدا، هه‌موومرۆڤ پاریزه‌رانی دونیا به تێکۆشانێکی بێ وچانانه و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆیان ، پێشیان به جه‌نایه‌تێکی دیکه‌ی ئە و رژیمه گرت . ئیستا چون ده‌سته‌و تاقه‌مێک ده‌یانه‌وێ سووکایه‌تی به هه‌مووئه‌و که‌سایه‌تیانه و رێکخراوه جیهانیانه به‌که‌ن ، پرۆسه‌ی عه‌دنان که له ئاوه کاتێکدا ، قه‌د ناچێته قۆناغی جێ به‌جێ که‌ردن. ده‌یانه‌وێت بۆ پاککردنه‌وی سیمای هه‌میشه‌ی دۆراوی خۆیان که‌ڵکی لێ وه‌ر گرن هه تا هه‌زاران عه‌دنانه‌کان به‌که‌نه قوربانی ئامانجه‌کانیان .هه‌ربۆیه ده‌بێت سه‌ره‌نج به‌ده‌ینه.
1_ ئێعلامێه‌ی به‌ری متحدی کورد .له ساتوو، وختێکی وادا که رژیمی کۆنه‌په‌رست و پاوان خوازی کۆماری ئێسلامی ده‌چێت، تا نمایشێکی تر به ناو هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی هه‌شتم ساز به‌دات . جەب هه‌ی کوردیش ناتوانێ دووربێ لەم ڕەفتارەی دەسەڵات .
2_و‌ته به نه‌رخه‌کەی ئاغای جەمشید ده‌رویشی، بریاری له سێداره‌دانی عه‌دنان گه‌وره‌ترین درۆی سالی 2007 .له سایتی بۆرۆژهه‌ڵات. جێگەی ڕامانەو وەستانە ؟!!!
3_داواکاری بەهرامی وڵدبیگی له مام جلال که گوایه نامه‌یه‌ک به‌نوسێت بۆ ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆک کۆماری ئێسلامی تا داوای لێ بکات ، پێش به له سێداره دانی، عه‌دنانی حسن پوور به‌گرێت. به‌ریز وەلدبێگی کۆماری ئێسلامی ئه‌ونده وام داری تو و بنه‌ماڵه‌ت هه‌یه که وەک داواکاری خه‌ڵکی، کورد‌ستان دا‌و له جه‌نابه‌ت به‌که‌ین، داوا له کۆماری ئێسلامی به‌کێت که نه هه رعه‌دنان له سێداره ندا،به‌ڵکوو له پێناو زحمه‌ته‌کانی بنه‌ماله‌تانه‌دا عه‌دنان ئازاد به‌کات!!بەپێی هەموو ئەو قسانەی سەرەوە وادەردەکەوێ جمهوری ئیسلامی گەرەکیە ئەمجارەش وا بە خەڵک بێژێ کە هیچ کەس و ناوەندێ ناتوانێ بەربەو بگرێ پاشەڵ پێس و هاودەستە کانی خۆی نەبێت.
|
(2008/2/26 - 23:45)
کۆمینتنهناسراو
(2008/2/27 - 01:49)
کۆمینتنهناسراو
(2008/3/3 - 10:58)
کۆمینتekram
دواتر | په‌ڕه 8 له 13
| پێشوو
|
|