(2008/2/28 - 01:42) -
دیاری نه‌کراو
حسه‌ین حه‌یده‌ری
له‌جیهانی مۆدێرنی سه‌ردەمدا هه‌ڵبژاردن به‌بنه‌مای دیموکراسییه‌ت داد‌نه‌رێت.
به‌پێی سیستمی ئه‌مرۆی کۆماری ئیسلامی ، ئێران له نێوان هه‌ر چوارساڵدا سێ هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌شروعییه‌ت پێدانی خۆی و په‌سند کردنی بیروورای جیهانی به‌ڕێده‌خات. وە‌ک هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری، هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی و شۆرای شار و هه‌ر هه‌شت سال جارێک پارله‌مانی پیران، که ئه‌ساسی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بۆ هه‌موو سیاسه‌توانانی دونیا و وڵاتانی دیموکرسیخواز رونوو ئاشکه‌رایه.
له‌ئێسته‌دا که کۆماری ئیسلامی ده‌چێت تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی هه‌شتم نمایش کات ، تاسیمای خۆی له‌رووی جیهاندا په‌سندنیشان بدات، ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه.
ئایا هه‌ڵبژاردن له ئه‌مرۆی ئیران‌دا، به‌پێی یاسای کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر شێوازێکی دیموکراتێک و بنه‌مای دیموکراسی به‌ڕیو ده‌چێت؟
بۆ وڵام دانه‌وه ده‌بێت به گه‌رێنوو سه‌ر یاسا و رێسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی . ئه‌و خال و مه‌رجانه‌ی که له یاسای ئێران‌دا بۆ هه‌ر یه‌ک له هه‌ڵبژاردنه‌کان دابین که‌راوه. هه‌ر وها به‌راورد کردن له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنه‌کانی دونیای مۆدێرنی ئه‌مرۆدا که له‌سه‌ر شێواز و بنه‌مایه‌کی دیموکراسی و سه‌رده‌میانه‌ن.
ئه‌وه‌ی که له‌م وو‌تاره‌دا زۆرته‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێت، هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی سه‌رۆک کۆماری و پارله‌مانه، هه‌ر وه‌ها ئه‌و لاێه‌نانه‌ی ناوخۆ‌و ده‌رەوەی وڵات بۆ ئه‌رێنیکردن یا نه‌رێنی‌کردن که له گه‌ل هه‌ڵبژاردن روبه‌رو ده‌بنه‌وه.
به‌پێی یاسای بنه‌ره‌تی ئێران که‌سێک ده‌توانێت بۆ سه‌رۆک کۆماری خۆی ده‌ست نێشانکات که هه‌ڵگه‌ری ئه‌م خالانه‌ی بێت .
1_پایبند به‌ئاینی ئیسلام.
2_پایبند به‌نیزامی کۆماری ئێسلامی .
3_پایبند به‌مه‌زهه‌بی شێعه‌و ولایه‌تی فه‌قی.
ئه‌و خاڵانه به‌پێی یاسای بنه‌ره‌تی ئێران دیاریکراون، به ڵام له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێت کوڵاوی هه‌ناوی خۆی و ملکه‌چی به‌رژه‌وه‌ندی و یاسا نارواو پروگرامه‌کانی خۆیان بێت.
به‌پێی ئه‌و خالانه هیچ که‌سێکی دیکه له نه‌ته‌وه‌کانی ئێران مافی خۆهه‌ڵبژاردنی نییه بۆ سه‌رۆک کۆماری، وە‌ک کورد، به‌لوچ و تورکه‌مەنی سونه، که‌مینه ئاینیه‌کان وە‌ک مه‌سیحی، زه‌رته‌شتی، که‌لیمیه‌کان.... بێبه‌ش کردنی ئه‌و گه‌لانه و که‌مینه ئاینیه‌کان له‌به‌شی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌بێته هوی نوقسان کردنه‌وه‌ی تێکرای دیموکراسی و به‌واتایه‌کی ته‌ر به‌پێی ئه‌و لێکدانه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌ئه‌مرۆی ئێران‌دا شێوازێکی فۆرمالیته‌و نا دیموکراتیانه‌یه.
به‌ڵام کاندیداتوریه‌کانی پارله‌مان. ده‌بێت هه‌ڵگه‌ری خاڵی یه‌ک و دوو بێت و له‌تۆڕه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌گووزه‌رێت .وە‌ک چاودێری خیر خوازی. (نظارت استسوابی) به‌رژه‌وه‌ندی نیزام. (مجلس تشخیـص مصلحت نظام) شورای پارێزه‌رانی یاسای بنه‌ڕه‌تی. (شورای نگهبان قانون اساسی) ئه‌مانه یش کۆمه‌له، له‌مپه‌رێکن کۆماری ئیسلامی به‌پێی ئایدولوژی و میکانێزمی خۆی له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌و که‌سانه دایناوه که دیانه‌وێت خۆیان ناونووسکه‌ن بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان، تا ئه‌و سێ تۆڕه به‌پێیلێکدانه‌وی خۆیان ڕێگا به‌ئه‌و که‌سانه به‌ده‌ن بڕۆنه ریزی هه‌ڵبژارده‌نه‌کان یا نه، که‌سانێک ده‌توانه‌ن له‌و تۆڕانه تێپه‌رن که گێراوڵی قسه‌کانی ده‌سه‌ڵات و په‌سندده‌ری پروگرامه‌کانی ئه‌وان بێت. هه‌ر بۆیه، (گوربه را د‌م حجله باید کشت) ڕێگا نادن ده‌سته‌و لایه‌نێه‌کی تر به‌بۆچوونی جێاواز، به‌چێته‌ناو گۆره‌پانی ده‌سه‌ڵات، تا له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو کێشه‌و گر‌فتانەی ناوخۆ، که ئه‌مرۆکه به‌روکی کۆماری پاوانخوازی گرتووه وه‌ک بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کلتووری، ئابووری و هه‌روه‌ها کێشه‌نته‌وه‌یه‌کان راسته‌وخۆ روبه‌رو نه‌بێته‌وا.
تا به‌ئێرا له‌سه‌ر ئه‌ساسی یاسای بنه‌ره‌تی کۆماری ئێسلامی ئێران، هیچ کام له‌م هه‌ڵبژاردنانه به‌براورد له گه‌ل ئه‌ساسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی جیهانی مۆدیرن و دیموکراتخوازانی سه‌ردمدا، نه‌گونجاوە و نایەتەوە.
بۆیه ئه‌ساسی هه‌ڵبژاردن به‌پێی ئه‌و یاسا و ڕێسانه که کۆماری پاوانخواز هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی، تا به‌ئێستاکه که له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌ساسه و شێوازێکی نادیموکراسییه‌و به‌ر پێچ ده‌ره‌وەی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتیانه‌یه.
کۆماری ئیسلامی هه‌ر جار به‌نه‌خشه‌و به‌هانه‌گه‌لێکی جۆراو جۆر خه‌ڵکی راده‌کێشێت بۆ ده‌نگدان.
به‌ده‌گمن نه‌بێت له‌زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ته‌منی کۆماری ئێسلامی لایه‌نه سیاسی و ئوپۆزیسیونه‌کانی ده‌ره‌وی وڵات، بایکوت و نه‌رێنه‌یان که‌ردووه، هه‌ڵبژاردنیان به‌ئه‌مرێکی فۆرمالیته له‌یه‌کداوه‌ته‌وا، گه‌رچی ئه‌و لاینه سیاسی و ئۆ‌پۆزیسیونانە نه‌یان توانیوه به‌شێوازیک جه‌ماوه‌ر به‌گشتی له‌گه‌ل خۆیان هاوئاهه‌نگ و هاوده‌نگ که‌ن ، هۆی ئه‌ویش ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر چه‌ن هۆکاری سه‌ره‌کی .
1_ ماشینی ته‌بلیغاتی کۆماری پاوانخواز زۆر به‌توانا و عوام خه‌ڵه‌تێنانه کۆرو کۆمه‌لی بۆ دنگدان بانگهێشت کرده‌وه. ( وک وعده‌ی هێنانی پاره‌ی نه‌وت بۆ سه‌ر سفره‌ی بنه‌ماڵه‌کان) له‌به‌رانبه‌ریدا ئۆ‌پۆزسیونی تاراوگه له ناوخۆ بێ تریبۆن و بێ به‌ش له میدانی هه‌ڵبژاردن بۆون و میدانی رۆشنگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵات که‌مته‌ر بۆوه.
2_ به‌پێی زۆربه‌ی ڕیژه‌ی فه‌قر له‌چوار پاریزگای کوردستان. له کانالگه‌لێک بۆ خه‌ڵک بانگهێشت کردن که‌ڵکیان وه‌رگرتووه وک کۆمێته‌ی ئیمدادی ئیمام خومینی....
3_ که‌ڵک ورگرتن له هه‌ره‌شه‌ی ( گوزینش) بۆ سه‌رخۆیندکاران به‌و شێوازه راکێشانیان بۆ سه‌ر سنوقی ده‌نگ دان.
4_ خه‌رج کردنی پاره‌ێه‌کی زۆر بۆ ده‌سته‌و تاقه‌مێک که به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ل دسه‌ڵاته، تا جه‌ماور بانگهێشکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن.
ئه‌م خاڵانه‌و ده‌یان ئه‌هرۆمی فشاری تر که کۆماری بنه‌ماخوازی نا دیموکراسی، دسه‌ڵاتدارانی ئێران که‌ڵکیان لێوه‌ر ده‌گرێت بۆ کۆکردنه‌وی ئارا و به‌لارێدا بردنی بیرورای جیهانی سه‌رده‌م و ڕەوایی و په‌سندی خۆی له‌دونیای مۆدێرنی ئه‌مرۆدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که دیسان لێره‌دا ده‌بێت زۆرتر به‌که‌ویته به‌ر لێکوڵینه‌وه به‌شداریکردنی لایه‌نی به‌ناو ره‌وتی ڕیفۆرمخوازی کورده که ده‌یه‌و‌ێت بێ به بالانسێک بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی هه‌شتم و بانگهێشه کردنی خه‌ڵک بۆ ده‌نگدان تا به‌گه‌نه ئامانجه ده‌ژه نه‌ته‌وایه‌تێه‌کانی خۆیان و چونه‌ناو ده‌سه‌ڵات
بۆیه پێویسته‌کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ئاگاته‌ر له هه‌مۆ سه‌رده‌مێک ئاور به‌داەتەوە له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره.
له کۆمه‌ڵگاێه‌کی داخه‌راوی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، مه‌دنی وه‌ک ئه‌مرۆی ئێران که دسه‌ڵاتی توتالیتر و پاوانخوازی وە‌ک ئه‌حمه‌دی نژاد که هه‌ڵگه‌ری سیمای واقعی کۆماری ئێسلامیه، ڕێگا نادات تا هیچ لایەنێ‌کی به‌رانبه‌ری، که هه‌ڵگری بۆچونی جیاواز بێت به‌چێته‌ناو گوره‌پانی دسه‌ڵات.
به‌پێی ته‌جروبه‌ی دوو ده‌وری ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆک کۆماری ئیسلاح ته‌له‌بان و دوره‌یه‌ک به‌دستۆ گرتنی پارله‌مان، هه‌مووی کۆمه‌ڵگا به‌و حه‌قیقه‌ته گه‌یشتوەکه به هه‌ڵبژاردنی دروینه‌ی ڕیفۆرمخوازان (ئێسلاح ته‌ڵه‌ب) و دیسان بانگهێشه‌کردنی ئه‌مروی هه‌مان به‌ره‌ی به‌ناو روتی ڕیفۆرمخواز ناتوانرێت گورانکارییه‌کی به بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا (به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵگای کوردستان) دابین بکات. نه که هیچ که‌سێک یا لایه‌نێک نییه که خوازیاری ئاڵ‌و گوڕ و چاره سه‌ری کێشه‌کان نه‌بێت، به‌ڵکو ئه‌وه سیستمی داڕ‌ێژراوی ئایدۆلۆژییه که ڕێگا به ئاڵوگور نادات.
|
دواتر | په‌ڕه 7 له 13
| پێشوو
|
|