dorge

فەرهەنگ و کولتوری کوردی

بانگەواز

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی جیهان
پارلەمانی ئەوروپاو وڵاتانی ئەوروپا
ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنور
ڕێکخراوی مافی مرۆفی جیهان
ڕێکخراوی پارێزەرانی بێ سنور
هەموو کۆڕوکۆمەڵ و ناوەندەجیهانیەکان
ناوەندو ڕێکخراوە و کۆمەڵە پیشەیی و مافپارێزەکانی وڵات
جەماوەری چەوساوە و ئازادی زەوتکراوی کوردستان
هەروەک ئاگادارن دوو لاو، دوو چالاکی بواری ڕۆژنامەگەری ومەدەنی کورد ، بەناوەکانی عەدنان حەسەن پوور و هیوا بوتیمار ، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیراون ، سەرەڕای ئازار و ئەشکنجە و بێبەشکردنیان لە هەموو مافێکی مرۆیی و ڕاگرتنیان لە ناهەموارترین بارودۆخی ئەستەم و دژواردا ، سزای دژە ڕەوشت و نا مرۆفانەی لەداردانیان بەسەرداسەپاوە . پاش وەدەنگ هاتنی جیهان و ناڕەزایەتی
سەرارسەری دژبەم کردە ناڕەوایەی دەسەڵاتدارانی ئێران، بەداخەوە کارگێرانی ئێران تا ئێستاش بەکردەوە هەربە شێوەی نامرۆفانەی خۆیان درێژەدەدەن و عەدنانیان لە چاوەڕوانی و باری ناهەمواری تەندروستی و ڕەوانیدا راگرتووە، هەروەک دەشزانن سزای سەپاوی سەرهیوا لە دادگای باڵای
ئێراندا بەرواڵەت شکاو بڕیاری چاوپیادا خشانەوەی درا . بە بەپێی ئەوهەواڵە ڕاست و باوەڕپێکراوانەی کە بە ئێمەگەشتوە و دەگات ، دیسان و بۆجارێکی دیکەش ئەم سزاناڕەوایە بەسەر ئەم چالاکەدا سەپاوەتەوە.
بەپێچەوانەی هەموو یاساو نەریت و پرێنسیبێکی مافناسی و مافپارێزی، دەزگای داوەری ئێران، سەرەڕای هەموو ناڕەزایەتیەکان سزاس کوشتنی بۆ مامۆستا فەرزادیکەمانگەر سەپاندووە و    دۆسیەیی چالاکەی مەدەنی هیواشی  بۆچاوپیادا خشانەوە هەرسپاردۆتە داوەری سەرتایی و( ئەو دادگای کەیەکەم جار بڕیاری لەداردانی ئەم چالاکەی داوە) . ئەم ڕەوش و هەنگاوەی دەزگای دادوەری ئێران والەئێمەدەکات کەلە هەڵوەشانەوەو چاوپێداخشناوەی ئەم دۆسیەبەگومانبین و وادەزانین ئەمەش یەکێ لە پیلانە شوم دژە ڕەوشتەکانی دەسەڵاتی ئێرانەو ئەو ڕژێمە بڕیاری ناڕەوای خۆی داوەو دەیەوێ بەهەر نرخ و هەر جۆرکە بووە ئەم بڕیارە بە ئەنجام بگەیەنێ .
ئێمەوەک کۆمیتەی هاوبەشی پشتیوانی لە عەدنان و هیوا جارێکی تر جیهان ئاگاداری ئەم مەترسیەدەکەینەوەو داوادەکەین کە زۆر خێراو بەپەلە هەوڵی ڕزگاری ئەم دووچالاکە بدەن و پیلانەکانی دەوڵەت پووچەڵکەنەوە
کۆمیتەی هاوبەشی پشتیوانی لە عەدنان حەسەن پوورو هیوابوتیمار
17_3_2008


کۆمێنتی بێ‌ناو


تصاویری از کارناوال بزرگ نوروز -کردستان-سلیمانیه
http://kurdjurnalist.blogfa.com/post-41.aspx

کۆمێنتی بێ‌ناو


ba salam az in ke neveshtehaye shom ra khondam khosh halam bayd bebakhshin ke kurdi ra khob balad nabodam benvisam vomidvaram dar karhaye siyasi sabet gadm bashin

Slaw


slam . choni mama?
sardani websaiti emash bka.

esta la kwey? mn o arash hawalprstin
http://lifewithoutgod-farsi.wetpaint.com


دواتر | په‌ڕه‌ 4 له‌ 13 | ‌پێشوو