چاوم لێیه که‌سێک نییه، ته‌نانه‌ت ده‌نگیکیش نابیستم. هه‌ر وه‌ک رۆژانی پشوودان، که که‌سێک چاوه‌ڕوانی فریشته‌یه‌ک بێت ، ڕه‌نگه چاوه‌ڕێی هاتنی که‌سێک بکه‌م.
تۆ بڵێی فریشته‌کان بگه‌ڕێنه‌وه!!؟؟ . نا . ئیتر ناگه‌رێنه‌وه. ئه‌وان زۆردڵتنگن، واهه‌ستده‌که‌م مرۆڤه‌کان ئاورێک له‌وان ناده‌نه‌وه.چیتر مرۆڤه‌کان به فڕینی ژیان باوڕیان نه‌ماوه. ئێنسانه‌کان به‌رامبه‌ر به یه‌کتر خۆشه‌ویستییان نه‌ماوه.فریشته‌کان ئاوێته‌ی وه‌همی ئینسان بوون. ئه‌وان له بیابان و دوورگه‌کان دا ، له په‌نجه‌ره‌و حه‌وشه‌ی ماڵانه‌وه ،له رۆحی دارێک دا، بۆ ته‌نیایی مرۆ ڤ گریاون و ده‌گرین. به هێمنی له جێگای مرۆڤه‌کان سه‌رقالی ژیانن، ئه‌وان تووشی تاوان بوون!!فه‌ریشته‌کان له‌م جیهانه‌دا نامۆن و که‌سێک به‌لایاندا نایه‌ت. ئێستا ئیتر که‌سێک نامه نانووسێت، هیچ که‌سێک داوا ناکا له‌ده‌ڵی مرۆڤێکدا موعجزه‌یه‌ک به‌خوڵقێت. ئیتر دڵێک به دڵه‌خو‌رپه‌ی دڵێکه‌وه لێ نادات. ئه‌م ره‌ستانه چه‌ن نامۆ بوون!هه‌ر لێره‌وه چاوم لێیه که مرۆڤێک له سه‌ر زه‌ویدا نه‌ماوه.له په‌نجه‌ره‌ی چوارڕێیانه‌که‌وه جێگایه‌ک به‌دی ناکه‌رێت، ته‌نانه‌ت له ته‌واوی ئه‌م جیهانه‌دا مێروو‌له‌یه‌ک نابینرێت.دوونیا له بێ دنگیدا خنکاوه. شنه‌ی با دێت و له جاده‌یه‌ک دوورتر له بیناکان ، له سه‌ر کورسی ویستگه‌ی چاوه‌روانی ئه‌تووبوس، که‌سێک بێهوده چاوه‌روانه! به‌ڵام سه‌یری کات ژمێریش ناکات. ره‌نگه که‌سێک له قامه‌تی فریشته‌یه‌ک یان........
حسێن حه‌یده‌ری 16/3/2008 turkiye