


رۆژی هه‌ینی 2008/6/6 کات ژمێر 6 ی ئێواره به کاتی ئه‌ورووپای ناوه‌ندی سمینارێک بۆ کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری کورد له شاری به‌رگێنی نۆروێژ ، به‌هاوکاری کتێبخانه‌ی گشتی شاری به‌رگێن و کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی به‌رێوه چوو . سه‌ره‌تا به‌ڕێز کاروان کۆچ به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کۆلتووری کوردی شاری به‌رگێن ،وێڕای به‌خێر هاتنی کردنی میوانه‌کان ، سمیناره‌که‌ی کرده‌وه . پاشان خاتوو ترینه کولدراپ به‌رپرسی کتێبخانه‌ی گشتی به‌رگێن ، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و هاوکارییه‌ی که له نێوان کتێبخانه‌ی گشتی وکۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی درووست بووه. کۆرته‌یه‌ک له باره‌ی شاری ئازاد بۆ نووسه‌ران دواو پاشان میوانی تازه وه‌رگیراوی نووسه‌ری شاری ئازاد ، حسێن حه‌ێده‌ری به میوانه‌کان ناساند و له لایه‌ن کتێبخانه‌ی گشتییه‌وه چه‌پکه گۆڵێکی به دیاری پێشکه‌ش به ناوبراو کرد. به‌رێز کاک حسێن حه‌یده‌رێش وێڕای ده‌ست خۆشی کردن له خانمی ترینه و به‌خێرهاتنی مێوانان و ده‌ست خۆشی کردن له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌هه‌وڵ و توانای خۆیان وه‌گه‌ڕ خستووه تا ناوبراو وه‌ک نووسه‌ری شاری ئازاد له به‌رگێن وه‌ربه‌گیریت. له هه‌مان کاتیش دا باسی له چاره‌نووسی پڕ له مه‌ترسی زیندانیانی رۆژنامه‌وان ، چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی به تایبه‌ت فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، عدنانی حسه‌ن پوور و هیوای بووتیمار کرد ، که له چاره‌نووسێکی نادیاردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و داوای له به‌شداربوان کرد که هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئازاد کردنی سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران و کوردستان. پاشان نووسه‌ر و شاعیری کورد خاتوو له‌یلای سیمایی به وه‌تاره‌که‌ی خۆی له ژێر ناوی ( بنه‌ماو به‌سته‌ری مێژوویی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنی کورد و وازیه‌تی هه‌نووکه‌یی ژنانی کوردستان) سمیناره‌کی ده‌رێژه پێدا. خاتوو له‌یلای سیمایی له وه‌تاوره‌که‌یدا وێڕای ئاماژه کردن به قۆناغه جیاوازه‌کانی مێژوو و ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که بوونه هۆی په‌راوێز خستن و به که‌ره‌سته کردنی ژن وه‌ک ئامرازێک به ده‌س خواست و ئیراده‌کانی پیاوه‌وه و وێڕای هێنانه‌وه‌ی فاکت و به‌ڵگه‌ی مێژووی بو چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن ، له هه‌مان کات دا باسی له وازیه‌تی ئێستایی ژنانی کورد له ئێران کرد و ئاماژه‌ی به‌و پارامترانه‌ی کرد که ژنانیان خستۆته په‌راوێزه‌وه .ئه‌و فاکتانه‌ی که خاتوو سیمایی ئاماژه‌ی پێ کردن بریتین له: کولتووری باوی پیاو سالاری ، دین و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی فانتامنتالیزمی ئیسلامی له ئێران دا . ناوبراو له‌کۆتایی دا چه‌ندین نموونه‌ی له خۆسووتاندنی کچان و ژنانی کوردستان وه‌ک به‌ڵگه هێنایه‌وه. دوای کۆتایی هاتنی وتاره‌که‌ی خاتوو سیمایی ، ئانتراکتێک بۆ پشوودان دیاری کرا و پاشان به‌ڕێزیان وه‌ڵامی پرسیاری به‌شداربوانی دایه‌وه. پاشان به‌ڕێز ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری کورد ، به کورتی باسی له بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران و کوردستان کرد و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌گه‌رچی هێز و ده‌سه‌ڵاتی دژه ژن له ئێران و کوردستان به شێوه‌ی سیستماتیک بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن کاری کردووه به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌دا به شێوه‌ی جیدی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه و له تێکۆشان نه‌وه‌ستاوه . ناوبراو ئاماژه‌ی به که‌مپێنی یه‌ک میلیون ئیمزا کرد و لایه‌نه نیگاتیڤ و پۆزیتیڤه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند . له کۆتایی دا ناوبراو ئاماژه‌ی به چاره‌نووسی نادیاری دوو که‌س له چالاکانی ژنانی کوردستان به ناوه‌کانی هانا عه‌بدی و ڕووناک سه‌فارزاده کرد که له لایه‌ن حاکمیه‌تی ئێرانه‌وه ده‌س به سه‌ر کراون و چاره‌نووسیان نادیاره .پاشان به‌ڕێز کۆسار فه‌تاحی رووناک‌بیر ، هه‌ر له پێوه‌ندی له گه‌ل مه‌سه‌له‌ی ژنان دا باسێکی کورتی پێشکه‌ش کرد. ناوبراو ئاماژه‌ی به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وئه‌رک و وه‌زیفه‌کانی تاک له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا کرد و مه‌سه‌له‌ی ژنانی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تاوه‌تۆ کرد. ناوبراو گۆتی: ئه‌وه کۆلتووره سیسته‌م درووست ده‌کات ، به بێ گۆڕینی کو‌لتوور و به بێ وشیاری تاک له کۆمه‌ڵگه دا ، کێشه‌و دۆزی ژنانیش چاره‌سه‌ر نابێت . له کۆتایی سمیناره‌که‌دا کورته فیلمێک به ناوی سه‌فه‌ری کۆتاییه‌کان له ده‌رهێنانی به‌ڕێز موحه‌مه‌د ئه‌مین کۆنه‌پۆشی که تێیدا حسێن حه‌یده‌ری وه‌ک ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی ڕۆڵی گێڕابوو ، پیشان درا. پێویسته ئاماژه بکرێت که وه‌رگێڕی قسه‌کانی باشداربوان به زمانی نۆروێژی به‌ڕێز ئیدریس ئابده خوێندکاری کوردی ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی له شاری به‌رگێن بوو.